لە هەولێر و دهۆک پارەى گەنمى جوتیاران دابەشدەکرێت بەڵام لە سلێمانى هێشتا دەنگى نییە
08:05 - 04/01/2025
زەمەن - کوردستانى
بڕیارە سبەى یەکشەممە لە پارێزگاکانى هەولێر و دهۆک دوایین گوژمەى پارەى گەنمى جوتیاران خەرج بکرێت، بەڵام لە سلێمانى هێشتا دەنگى نییە و پێدەچێت دوابکەوێت.
بەگوێرەی راگەیەندراوێک کە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، 14-12-2024 دوایین بڕە پارەی شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2024 خرایە سەر هەژماری وەزارەتەکەیان، لەدوای تەواوبوونی رێکارە کارگێڕییەکان دەست بە دابەشکردن کراوە و تاوەکو ئێستا بەردەوامە.
سبەی لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک دەست بە دابەشکردنی دوا بەشی پارەی گەنمی جووتیاران دەکرێت. بەڕێوەبەری سایلۆی سلێمانی دەڵێت، تاوەکو ئێستا هیچ ئاگادارییەک لە بانکەوە بۆ ئێمە ناهاتووە، ئەگەر سبەی نەیەت ئەگەری هەیە بکەوێتە رۆژی سێشەممەی داهاتوو.
پارەی گەنمى جوتیاران بەپێی پارێزگاکان:
سلێمانی: 47٫642٫421٫000 دینار.
هەولێر: 44٫045٫043٫000 دینار.
دهۆک: 34٫165٫533٫000 دینار.
کۆی گشتی: 125٫852٫997٫000 دینار.