1671 عیراق

وێنەى هێرشبەرەکەى زانکۆى ئیسرا لە بەغدا بڵاوکرایەوە

07:19 - 05/01/2025

زەمەن - عێراقى

 

ئەمڕۆ لە شارى بەغدا، گەنجێک بە چەکەوە خۆیکرد بەناو زانکۆى ئیسرا و دەستڕێژى گوللەى لە خوێندکارەکانى ناو زانکۆکە کرد، بەهۆیەوە شەش کەس برینداربوون.

 

بەگوێرەى میدیا عێراقییەکان، ئەو شەش کەسەى کە برینداربوون، چواریان قوتابی و دووانیان پاسەوانی زانکۆکە بوون.

 

کەمێک لەمەوبەر میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، تەقەکەرەکە ناوى ئیبراهیم عەلى محەمەدە بەڵام قوتابى زانکۆى ئیسرا نەبووە، بەڵکو قوتابى زانکۆى بەغدادە و لە بەشى پەرستایى دەخوێنێت.

 

ئەوەشیان راگەیاندووە، تەقەکەرەکە کێشەى دەروونى هەیە و چەندجارێک سەردانى پزیشکى دەروونى کردووە بۆ چارەسەر.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن