وردەکاریی هاتنى پارە بۆ موچەى مانگى 12
03:40 - 05/01/2025
بڕیار نامیق، knn
سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایی هەرێم وردەکاریی
هاتنى پارەى لە بەغدادەوە بۆ موچەى مانگى 12 ئاشکرا کرد و دەڵێت: ئەو پارەیەى گەیشتوە
هەر ئەو بڕە بوە دارایی فیدراڵ پێشتر بڕیارى ناردنى داوە، بەڵام بەهۆى نەبونى دەوامەوە
دواکەوتوە.
کەى ئێن ئێن لە زارى سەرچاوەیەک لە وەزارەتى
دارایی هەرێمەوە رایگەیاند؛ رۆژى پێنجشەممە وەزارەتى دارایی عێراق بڕیارى ناردنى
441 ملیار دینارى بەناوى موچەى مانگى 12 دەرکردوە، بەڵام بەهۆى تەواوبونى دەوامەوە
پارەکە لەلایەن هەرێمەوە وەرنەگیراوە.
ئاماژەى بۆئەوەشکردوە کە ئەو 441 ملیار دینارە
گوژمەیەکى 264,698,348,312 ملیار دینار بوە بۆ دابەشکردنى موچەى مەدەنى و گوژمەیەکیشى
بڕى 176,795,250,669 ملیار دینار بوە و بۆ دابەشکردنى موچەى سەربازیی نێردراوە و هەر
ئەو پارەیەیە رۆژى پێنجشەممە بڕیارى ناردنى درابو بۆ هەرێمى کوردستان و بۆ دابەشکردنى
موچەى مانگى 11 بەکاردێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ یەکشەممە وەزارەتی
دارایی عێراق رەزامەندی دەربڕی لەسەر خەرجکردنی بڕی 264 ملیار دیناری دیکە بۆ موچەی
مانگی (12)ی فەرمانبەرانی هەرێم.