480 کوردستان

سەبەتەی خۆراکی ساڵی رابردوو دابەشدەکرێت

02:00 - 11/01/2025

زەمەن _ هەولێر

 

 سبەینێ لە پارێزگای هەولێرسەبەتەی دەیەمی خۆراکی مانگانەی ساڵی ٢٠٢٤ دابەشدەکرێت.

 ئەمرۆ شەممە، ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کەلوپەلی خۆراکی هەولێر ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: بەرێوەبەرایەتی بازرگانی کەلوپەلی خۆراکی هەولێر ئــــاگــاداری ئەو بریکارانە دەکاتەوە کە بنکەکانیان لە خوارەوە دیاری کراوە، لـــە ڕۆژی یەکشەممە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی کەلوپەلی خۆراکـــی هـــەولێر بکـــەن بـــۆ وەرگرتنەوەی لیستــی بریکـــاری خـــۆراک و پێشکەشکـــردنــــی پـــارەی لیستــی بریکاری.

ئاماژە بەوەشدراوە، کە بنکەکانی_ناوشار: ٢٠١ + ٢٠٢+ ٢٠٣+ ٢٠٤+ ٢٠٥، بەشەخۆراکی سەبەتەی دەیەم پێکهاتووە لــــــە زەیت، شەکر، برنج، نیسک، لەتکە نۆک، نۆک و دۆشاوی تەماتە.

باسی لەوەشکردووە: بۆ وەرگرتنەوەی لیستی بریکاری خۆراک و شێوازی پارەدان، تەنها لە ڕێگای ڤیزە کارتی بانکی (جنوب ئیسلامی) دەبێت، هەر بریکارێک پێشەکی پارە پێشکەش نەکات بەشە خۆراکی بۆ ناچێت.

بەڕێوەبەرایەتییەکە دەشڵێت: بریکار دەبێت سەرەتا سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پسوولەی خۆراک (تموین) بکات و پسوولەی (وصل) ی پێنج هەزاری ٥٠٠٠ ببڕێت پاشان پارەی لیستی بریکاری بدات.

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کەلوپەلی خۆراکی هەولێر ئەوەش هاتووە، لەکاتی سەردانکردنی بریکار پێویستە (دوو وێنەی مامەڵەی نوێ+ کارتی نیشتیمانی+ ناسنامەی بریکار) لەگەڵ خۆی بهێنێت بۆ دروستکردنی ناسنامەی لیزەری.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن