288 جیهان

سەرۆکوەزیرانى کەنەدا دەستیلەکارکێشایەوە

07:31 - 06/01/2025

زەمەن - جیهانى

 

ئێوارەى ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆکوەزیرانی کەنەدا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لە سەرۆکی پارتی لیبراڵ و سەرۆکوەزیرانی کەنەدا راگەیاند.

جەستن ترودۆ، سەرۆکوەزیرانى کەنەدا، رایگەیاند، دەستبەردارى پۆستى سەرۆکوەزیران و سەرۆکى پارتى لیبراڵ دەبێت، بەڵام تاوەکو دەستنیشانکردنی کەسێکی نوێ، لە پۆستی سەرۆکوەزیراندا دەمێنێتەوە.

ترودۆ راشیگەیاند، کەنەدا ئەمڕۆ وڵاتێکی باشترە تاوەکو ئەو کاتەی بوومە سەرۆکوەزیران لە ساڵی 2015. سیاسەتی ئابووریما کاریگەری لەسەر هەمووان هەبوو، نەک تەنیا دەستەبژێرێکی کۆمەڵگە.

هەروەها گوتی، بەهۆی ململانێی نێوخۆیی حیزبەکەیەوە ناتوانێت بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو ببێتەوە سەرۆکی حیزب و سەرۆکوەزیرانی کەنەدا.

جەستن ترودۆ لە 2013ـەوە سەرۆکی پارتی لیبراڵە و زیاتر لە نۆ ساڵیشە سەرۆکوەزیرانی کەنەدایە.

بڕیارە هەڵبژاردنی گشتیی کەنەدا لە 25-10-2025 بەڕێوەبچێت. راپرسییەکان نیشانی دەدەن پارتەکەی ترودۆ شکستدەهێنێت، بۆیە لەوانەیە بڕیارەکەی لەوەوە سەرچاوەی گرتبێت، پێش ئەوەی داوای دەستلەکارکێشانەوەی لێبکرێت. پێشبینیش دەکرێت هەڵبژاردنی پێشوەختە بکرێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن