50 جیهان

ژنێکی جولەکە، کاروباری خۆرهەڵاتی ناوەڕاستی پێدەسپێردرێت

04:34 - 04/01/2025

لوقمان غەفور - ئەمریكا

رۆژی هەینی، ٣ی جێنیوەری، سەرۆک دۆناڵد ترەمپ، مۆرگان ئۆرتاگۆس-ی وەک جێگری نوێنەری تایبەتی سەرۆک لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، دەستنیشان کرد.

ئۆرتاگۆس لە ژێر دەستی ستیڤ ویتکۆف کاردەکات، کە نوێنەری سەرۆکە بۆ کاروباری خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و ترەمپ هەریەک لە ئۆرتاگۆس و ویتکۆف -ی لەنێو ستافەکەیدا بۆ خۆرهەڵاتی ناوەڕاست دەستنیشانکردووە کە هەردووکیان جولەکەن.

ترەمپ لە پۆستێکی Thruth ی سۆشیال میدیای یایبەت بە خۆی نووسیویەتی: "بەهیوای ئەوەی ئەم خانمە ببێتە سەرمایەیەک بۆ ستیڤ، سەرکردەیەکی گەورە و بەهرەمەند، لەکاتێکدا هەوڵدەدەین ئارامی و خۆشگوزەرانی ببەینە ناوچەیەکی پڕ کێشە".

ئۆرتاگۆس وەک وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکای لە ماوەی خولی یەکەمی سەرۆکایەتی خۆی (٢٠١٦-٢٠٢٠)کایدەکرد.

ترەمپ نووسیویەتی ئۆرتاگوس، ئەفسەرێکی چالاک لە هەواڵگری هێزی یەدەگی دەریایی، بەشێک بووە لەو تیمەی کە لە سەردەمی یەکەم ئیدارەیدا رۆڵی گەورەی گێڕاوەلە ڕێککەوتنە مێژووییەکانی ئەبراهام، کە ئیسرائیلی گەیاندە پەیوەندی دیپلۆماسی لەگەڵ دەوڵەتانی عەرەبی بەحرەین، مەغریب، سودان ، و ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی.

ترەمپ بێئەوەی هۆکارێک بڵێت، نووسیویەتی: "لە سەرەتاوە مۆرگان بۆ ماوەی سێ ساڵ شەڕی لەگەڵ کردم، بەڵام هیوادارم وانەیەک فێربووبێت".

ئۆرتاگۆس لەسەرەتایی هەڵبژاردنی ترەمپ لەلایەن کۆمارییەکانەوە لە ساڵی ٢٠١٦دا، ڕەخنەی توندی لە ترەمپ گرتووە و بەڕێبازی گۆشەگیریی سیاسەتی دەرەوە ناوزەدکردو و ڕەفتارەکانی بە "قێزەون"  وەسفکردو و بە ناجددی ناوبدەبرد، بەڵام دوای ئەوەی ترەمپ کاندیدکردنی پارتەکەی مسۆگەر کرد، بوو بە لایەنگرێکی  سەرەکی.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن