ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم سبه‌ینێ له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی كورد له‌به‌غدا كۆده‌بێته‌وه‌و كشانه‌وه‌ش ئه‌گه‌رێكه
10:22 - 10/01/2025
زه‌مه‌ن –هه‌ولێر
وتەبێژی حکوومەتی
هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: سبەینێ کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجوومەن، لەبارەی پرسی
مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدرێت.
ئەمڕۆ هەینی 10ـی
کانوونی دووەمی 2025، پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا،
ئاماژەی بەوە دا، سبەینێ کاتژمێر 10ـی بەیانی لە شاری هەولێر، بە ئامادەبوونی مەسرور
بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکوومەت،
نوێنەرانی هەرێمەکە لە حکوومەتی فیدراڵ و سەرۆکی فراکسیۆنە کوردستانییەکانی سەرجەم
لایەنەکان، کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجوومەن ئەنجام دەدرێت.
پێشەوا هەورامانی
وتیشی: لە کۆبوونەوەکەی بەیانی کشانەوە لە بەغدا یەکێک دەبێت لە بژاردەکان کە
گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت.
هەروەها وتەبێژی
حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئاشکرای کرد، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە، تایبەت دەبێت
بە پرسی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لە حکوومەتی فیدراڵی.