سەباحی تورکی: پشتگیری ئەوانە دەکرێت کە هاوسەرگیری دەکەن
12:27 - 14/01/2025
زەمەن _ جیهانی
ڕۆژنامەی سەباحی تورکی ڕایگەیاند: لەدرێژەی پشتگیرییەکانی بۆ باشترکردنی رەوشی کۆمەڵایەتی لە تورکیا، ئەردۆغان مژدەییەکی دایە دایبابان، ئەوانەی بەنیازن رۆڵەکانیان بخەنە نێو ژیانی هاوسەرگیرییەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، ١٤یکانوونی دووەمی ٢٠٢٥، ڕۆژنامەی سەباحی تورکی لە ژمارەی ئەمڕۆیدا بڵاویکردەوە، حکومەتی تورکیا لەپێناو باشترکردنی بارودۆخی ژیانی هاوڵاتیان قەرزی بێ سوو بە بڕی ١٥٠ هەزار لیرە دەداتە هەر گەنجێک کە دەچێتە ژیانی هاوسەرییەوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، دوای دوو ساڵ لە پڕۆسەی هاوسەرگیرییەکە دەست دەکەن بە دانەوەی قەرزەکە بە ماوەی ٤٨ مانگ دەتوانن بیدەنەوە.
هاوکات ڕۆژنامەکە باسی لەوەشکردووە، ئەو هاوسەرانەی کە یەکەم منداڵیان لە دایک دەبێت، پێنج هەزار لیرە وەک یارمەتی دەدرێتە خێزانەکان بۆ منداڵی دووهەم، مانگانە ١٥٠٠ لیرەی بۆ زیاد دەکرێت.