سهرۆكوهزیرانی پێشووی پاكساتن بهتاوانی گهندهڵی 14 ساڵ بهندكرا
01:53 - 17/01/2025
زهمهن –
جیهانی
ئەمڕۆ هەینی 17ی کانوونی دووەمی 2025، دادگای دژە
گەندەڵی پاکستان؛ بە هۆی خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات، بڕیاری زیندانی کردنی بۆ عیمران
خان سەرۆک وەزیری پێشووی پاکستان و هاوسەرەکەی بوشرا بیبی دەرکرد
.
عیمران خان لە
ئابی 2023، لە سەر 200 دۆسیە لەلایەن
حکوومەتی پاکستانەوە دەستگیر کراوە.
عیمران خان، سەرۆك وەزیرانی پێشوو و بوشرا خانیی هاوژینی، لەلایەن دادگەیەكی پاكستانەوە بە 14 ساڵ بەندكردن سزادران. ئەوان تۆمەتبار كرابوون بەوەی كە لە ماوەی سەرۆكوزیرییدا، لە نێوان ساڵانی 2018-2022، بە بەهای 140 ملیۆن رۆپیە، كە دەكاتە نزیكەی 500 هەزار دۆلار، دیاری دەوڵەتیان لە دوبەی فرۆشتووە. بە گوێرەی لیستێك كە وەزیری هەواڵگریی پێشووی پاكستان بە دادگەی داوە، لە ناو دیارییەكاندا "بۆن، خشڵ و حەوت كاتژمێر هەبوون كە شەش دانەیان لە براندی رۆڵێكس " بوون.
ئاژانسی رۆیتهرز
بڵاویكردهوه كه ناسر جاڤید ڕانا، دادوەری دژە گەندەڵی پاکستان ڕایگەیاند، عیمران
خان بۆ ماوەی 14 ساڵ و هاوسەرەکەشی بۆ حەوت ساڵ زیندانی دەکرێن."
عیمران خان دوای
دەرچوونی بڕیاری زیندانی کردنی، وتی: '' نە داوای ئازادکردن نە هیچ ڕێککەوتنێک دەکەم."
بزووتنەوەکەی ئینسافی
پاکستان، کە سەرۆکەکەی عیمران خانی زیندانیکراوە ڕایانگەیاندووە، تانە لە بڕیارەکەی
دادگا بۆ زیندانی کردنی عیمران خان دەدەن، ئەم بڕیارە بۆ دروستکردنی فشارە تا دەست
کاری لە سیاسی هەڵگرێت.