922 کوردستان

مه‌زڵوم عه‌بدی كۆبونه‌وه‌كانی له‌هه‌ولێر به‌رده‌وام ده‌بێت

08:13 - 16/01/2025

زەمەن - کوردستانى

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە 16ى کانوونى دووەم، مەزڵوم عەبدى، فەرماندەى گشتیى هێزەکانى سوریاى دیموکرات لەگەڵ مەسعود بارزانى، سەرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان کۆبووەوە، زەمەن زانیویەتى، مەزڵوم عەبدى چەند کۆبوونەوەیەکى دیکە ئەنجامدەدات.

 

بەگوێرەى ئەو زانیارییانەى دەست زەمەن کەوتوون، لە کۆبوونەوەى نێوان مەزڵوم عەبدى و بارزانیدا باس لە یەکڕیزى کورد لە پارچەکانى کوردستان کراوە و گرنگیى یەکدەنگى کوردیان لەم قۆناغەدا بە گرنگ زانیوە.

 

سەرچاوەیەکى ئاگادار بە زەمەنى راگەیاند، مەزڵوم عەبدى چەند کۆبوونەوەیەکى دیکە ئەنجام دەدات.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن