وەزیری دەرەوەی قەتەر: یەکشەممەی داهاتوو ئاگربەستی غەزە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە
10:08 - 15/01/2025
زەمەن - جیهانی
کەمێک لەمەوبەر، محەمەد عەبدولڕەحمان ئالسانی، سەرۆکوەزیرانی قەتەر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند، ئاگربەستی نێوان حـ.ـەمــاس و ئیسرائیل لە غەزە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
راشیگەیاند، ئاگربەستەکە لە سێ قۆناغ پێکدێت، لە قۆناغی یەکەمدا حـ.ـەمــاس 33 بارمتەکراوی ئیسرائیل ئازاد دەکات.
ئەوەشی راگەیاند، وردەکاری قۆناغی دووەم و سێیەم دوای کۆتاییهاتنی قۆناغی یەکەم ڕادەگەیەندێت کە 42 ڕۆژ دەخایەنێت.