بەغدا دەستی بەدابەشكردنی مووچەی مانگی 1ی فەرمانبەرانی خۆی كرد
01:27 - 19/01/2025
زەمەن _ عێراق
لە عێراق دەستکرا بە دابەشکردنی مووجەی مانگی ١ی ٢٠٢٥ی موچەخۆرانی سەر بە حكومەتی فیدڕاڵی و هێزە ئەمنییەكان..
ئەمڕۆ یەکشەممە، ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥، وەزارەتی دارایی عێراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: بەڕێوەبەرایەتی ژمێریاری وەزارەتی دارایی دەستیکردوە بە ڕێکارەکانی دابینکردنی پارهی موچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت و ئەندامانی هێزە ئەمنییەکان بۆ مانگی یەکی ٢٠٢٥.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، ، بەڕێوەبەرایەتییەکە لە وەزارەتەکە داوای لە یەکەکانی سهر به وەزارەتەکان و قەوارەکانی سەر بە وەزارەتێک کردوە، نوێنەرە ڕێگەپێدراوەکانیان بنێرن بۆ تەواوکردنی مەرجەکانی دابینکردنی دارایی موچەی فەرمانبەران و لقەکانیان، بە ڕەچاوکردنی پابەندبون بە خشتەی دارایی مانگانەی کە لەلایەن ئەوانەوە پەسەندکراوە.
ئەمە لە کاتێکدایە، کە لە هەرێمی کوردستان تا ئێستا مووچەی مانگی ١٢ی ساڵی ڕابردوو دابەشنەکراوە و چارەنووسی مووچە نادیارە.