بەپەلە.. پەرلەمان پرۆژەیاسای گەڕاندنەوەی موڵك و ماڵی پەسەندكرد
04:31 - 21/01/2025
زەمەن - عێراقی
كەمێك لەمەوبەر ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پرۆژە یاسای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی
مەجلیسی قیادەی سەورەی بەعسی هەڵوەشاوەی پەسەندکرد.
پەرلەمانتار كاروان یاروەیس لەو بارەیەوە بە "زەمەن"ی
راگەیاند" بەم هەڵوەشاندنەوەیە هەزاران دۆنم زەوی کشتوکاڵی جوتیاری کورد دەگەرێتەوە
کەلای عەرەبی تەعریب"..
كاروان یاروەیس وتیشی "پیرۆزبایم هەیە لەهەموو جووتیارانی زوڵم لێکراوی
کورد لە کەرکوک و خانەقین و خورماتو و مەندەڵی و دەشتی نەینەوا".