لە كۆی 46 ملیۆن.. بیست ملیۆن عێراقی لەسەر مووچە دەژین
11:59 - 23/01/2025
زەمەن - عێراقی
راوێژکارى دارایی
سودانى بۆ کاروباری دارایی رایگەیاند، 20 ملیۆن هاووڵاتیى عێراقى لەسەر مووچەى
مانگانە دەژین، حکومەت بەردەوام دەبێت لە دەستەبەرکردنی مووچەکانیان و هیچ مەترسییەکی
لەسەر نییە.
مەزهەر محەمەد
ساڵح، ئاماژەى بەوەش کردووە، ئەو ژمارەیە بریتین لە مووچەخۆرانى فەرمی لە هەموو چین
و توێژەکان لەگەڵ دەستەبەری کۆمەڵایەتى و خانەشینان و بەخشیش.
بە وتەی، راوێژکارەکەی
سودانی، کارى یەکەمی حکومەت دابینکردنى مووچەى مووچەخۆرانە، هەرچەندە ساڵانە گۆڕانکاری
بەسەر یاساى بودجەدا دێت، بەڵام مووچەى فەرمانبەران هیچ کێشەیەکى بۆ دروست نابێت.
مەزهەر محەمەد
ساڵح ئەوەى روون نەکردووەتەوە ئەو ژمارەیە مووچەخۆرانی هەرێمى کوردستانیشی لەسەرە یان
نا.
بە پێی سەرژمێری مانگی 11ی رابردوو دانیشتوانی عێراق بریتیە لە 46
ملیۆن كەس.