155 عیراق

شەرقلئەوسەت: بەغداد دانوستانەکانى هەڵوەشاندنەوەى گرووپەچەکدارەکانى راگرت

01:30 - 06/02/2025

زەمەن _ عێراقی

 

 ڕۆژنامەی شەرقلئەوسەت بڵاویکردەوە، دواى ئەوەى لایەنى دانوستانکاری عێراقى لەگەڵ ئیدارە نوێیەکەى ترەمپ لەبارەى هەڵوەشاندنەوەى گرووپە چەکدارەکان و چەکدانانیان نەگەشتنە ئەنجام، بڕیاریانداوە دانوستانەکان رابگرن.

 ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٦ی شوباتی ٢٠٢٥، ڕۆژنامەی شەرقلئەوسەت، لە ژمارەی ئەمڕۆیدا، لەزاری چەند سەرچاوەیەکى عێراقى و عەرەبی ڕایگەیاندووە، لە دانووستانەکانی نێوان لایەنی عێراقی و ئیدارەی نوێی ترەمپ، دوو ئاڕاستە هەبوون، گروپە چەکدارەکان هەڵوەشاندنەوەى خۆیان رابگەیەنن، یان چەکەکانیان رادەست بکەن و دەستبکەن بە کارى سیاسی، بەڵام ئەمە قورسە لەبەر ئەوەى لەنێوان ئەو گرووپانە و حەشد دا کێشەى چەندساڵەى کەڵەکەبوو هەیە.

ڕۆژنامەکە باسی لەوەشکردووە، گرووپە چەکدارەکان ئەم بابەتانەیان رەتکردووەتەوە و کەمێک نەرمییان هەبووە بەرامبەر تێکەڵبوونیان لەگەڵ حەشدى شەعبی بەو مەرجەى رەزامەندی رێبەرى کۆماری ئیسلامی ئێرانى لەسەربێت.

ئاماژە بەوەشدراوە، لەو بارەیەوە کێشە کەوتووەتە نێوان چوارچێوەى هەماهەنگی و سودانى، بۆیە دانوستانەکان لە ئێستادا راگیراون.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن