152 عیراق

بەپەلە.. بەغدا دەستی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی سێی خانەنشینان كرد

02:13 - 02/03/2025

زەمەن _ عێراقی

 

 دەستەی خانەنشینانی عێراق بڵاویکردەوە، دەستکراوە بە دابەشکردنی مووچەی مانگی سێی خانەنشینان.

 ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢ی ئاداری ٢٠٢٥، حوسام عەبدولسەتار، جێگری سەرۆکی دەستەی گشتی خانەنشینانی عێراق رایگەیاند: رێکارەکان بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی سێی خانەنشینان تەواوبووە و لەمڕۆوە دەست بە دابەشکردن دەکرێت.

هاوکات باسی لەوەشکردووە، خانەنشینان لە رێگای کورتە نامەوە ئاگادار دەکرێنەوە بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان لە رێگای بانکەکانەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن