ئەنجومەنی دادوەری عێراق ترەمپ و شەرع دەستگیر دەکات؟
11:11 - 27/02/2025
زەمەن _ عێراقی
شەرقلئەوسەت بڵاویکردەوە، ئەو هەواڵانە دوورن لە ڕاستییەوە کە ئەنجوومەنى دادوەریی عێراق: فەرمانى دەستگرکردن بۆ ترەمپ و شەرع دەرکردبێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٥، ڕۆژنامەی شە٥رقلئەوسەت ئاشکرایکردووە، کە ئەنجوومەنى دادوەریی عێراق بەیاننامەیەکی بڵاوکردووەتەوە و ڕایگەیاندووە، دواى لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونیان بۆئەو کێشەیە دەرکەوتووە نوسراوەکان ساختەن و هیچ فەرمانێکى لەو شێوەیە لە دادگاکانى عێراقدا دەرنەکراون و ئەم جۆرە کارانە پێچەوانەى یاسایە و هەرکەس بیکات رووبەڕووی یاسا دەبێتەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە، دواى هێرشەکەى ئێران بۆ سەر قاسم سولەیمانى و ئەبو مەهدی موهەندیس لەنێو فڕۆکەخانەى بەغداد لە ٣ى کانوونى دووەمی ساڵی ٢٠٢٠، چوار رۆژ دواى رووداوەکە فایەق زێدان سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریی رایگەیاند، دادگا سڵ ناکاتەوە لە دەرکردنی فەرمانى دەستگیرکردن بۆ هەر کەسێک.