1167 عیراق

وەزیری پێشووتری نەوتی عێراق کۆچی دوایی کرد

08:00 - 08/02/2025

زەمەن - عێراقی

عیسام چەلەبی وەزیری پێشووتری نەوتی عێراق، لە تەمەنی ٨٣ ساڵیدا لە نەخۆشخانەیەک کۆچی دوایی کرد.

 

میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە" پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ عیسام چەلەبی وەزیری پێشووتری نەوتی عێراق لە نەخۆشخانەیەکی عەممانی پایتەختی ئوردن، بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد".

 

دکتۆر عیسام عەبدولڕەحیم چەلەبی لە ساڵی ١٩٤٢ لە ناوچەی سەفینەی بەغداد لە دایکبووە، کەسایەتییەکی دیاری کەرتی نەوتە، لە ساڵانی ١٩٨٧ تا ١٩٩٠ وەزیری نەوتی عێراق بووە و لەو ماوەیەدا ڕۆڵێکی گرنگی هەبووە لە بەڕێوەبردنی کەرتی نەوتدا.

 

هەروەها چەلەپی دوای جێهێشتنی پۆستەکەی وەک ڕاوێژکار و شارەزا لە کاروباری نەوت بەردەوام بوو لە کارەکانی، هاوکات چەندین لێکۆڵینەوە و بابەتی لەسەر دۆخی نەوت و وزە لە عێراق و ناوچەکەدا کردووە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن