سبەى باران بارین دەستپێدەکات و تا دووشەممە بەردەوام دەبێت
08:42 - 08/03/2025
زەمەن - کوردستانى
کەشناسى هەرێمى کوردستان پێشبینى دەکات، سبەى یەکشەممە 9ى ئازار لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان، لە کاتەکانى دواى نیوەڕۆدا، باران بە شێوەی لێزمە ببارێت و هەورەبروسکەشى لەگەڵدەبێت.
کەشنسى پێشبینى کردووە، نزمترین پلەى گەرما لە جاجى ئۆمەران بێت کە سێ پلە دەبێت و لەرزترین پلەى گەرماش لە گەرمیان دەبێت کە 17 پلەى سەدى دەبێت.
کەشناسى عێراقیش پێشبینى کردووە، شەپۆلى بارانبارینەکە تاوەکو دوو شەممەى هەفتەى داهاتوو بەردەوامبێت.