به‌ڵێ كاره‌بای 24 كاتژمێری-مان ناوێ!
3/8/2025 9:16:00 PM
سیروان رەشید
ئه‌وه‌ی ئێستا به‌ته‌نها لایه‌نێكی ناوحكومه‌ت بانگه‌شه بۆ به 24 كاتژمێركردنی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، ئۆفه‌رێكی موغری و سه‌رنجڕاكێش نییه، چونكه ده‌مێكه له سیتیه‌كان و ته‌نانه‌ت ئێستا له‌هه‌ندێك گه‌ڕه‌كی ناوشاری سلێمانیش له‌لایه‌ن خاوه‌ن مۆلیده‌كانه‌وه كاره‌با كراوه‌ته 24 كاتژمێری و ساڵی پاریش له‌هه‌ولێر مۆلیده‌كان وایان لێ‌كرد.
پرۆسه‌كه زۆر ئاسانه ئه‌گه‌ر دانیشتوانی گه‌ڕه‌كێك بیانه‌وێت كاره‌باكه‌یان بكرێت به 24 كاتژمێری، ئیمزای هاوبه‌شانی به‌شدار له مۆلیده‌ی گه‌ڕه‌ك كۆده‌كه‌نه‌وه‌و خاوه‌ن مۆلیده‌ش ره‌زامه‌ندی قایمقامیه‌تی بۆ وه‌رده‌گیرێ و كاره‌باكه‌یان ده‌بێت به 24 كاتژمێری. (واته له‌كاتی بڕانی كاره‌بای نیشتمانی مۆلیده‌كان هه‌ڵی ئه‌كه‌ن به‌شه‌و و رۆژ). به‌نمونه له مانگی شوباتی رابردوو گه‌ڕه‌كی ئاشتی له شاری سلێمانی كه كاره‌باكه‌یان كردووه به 24 كاتژمێری ئه‌مپێری 16500 دیناریان بۆ هاتۆته‌وه، ئه‌گه‌ر ماڵێك سێ ئه‌مپێریان راكێشابێت ئه‌كاته 49500 دینار. ئه‌گه‌ر كاره‌بای نیشتمانی به‌كارهاتووی ئه‌ومانگه‌ش حساب بكرێت به 16 هه‌زاردینار، كۆی گشتی ده‌كاته 65 هه‌زار دینار. ئه‌م نرخه‌ش بۆ سێ مانگی زستان و سێ مانگی هاوین به‌رزترین نرخه و له به‌هارو پایزدا نرخی مۆلیده بۆ نیوه‌ی ئه‌و نرخه داده‌به‌زێت. چونكه كاره‌بای نیشتمانی زۆر ده‌درێت.
پرۆژه‌كه‌ی حكومه‌ت (پرۆژه‌ی رووناكی كاره‌بای 24 كاتژمێری) كه به‌حساب تا كۆتای 2026 سه‌رتاسه‌ری كوردستان ده‌گرێته‌وه، نرخه‌كه‌ی زۆربه‌رزه‌و ئه‌و بڕە پارەیەی دیاریكراوە بۆ پرۆژەكە بۆ هەر كیلۆوات/سەعاتێک، سەرو 150 دینارە، لەكاتێكدا كرێی كارەبای حكومی بۆ ماڵ وشوێنی نیشتەجیبون له ئێستادا بریتیە لە 18 دینار.
بۆ ماڵێك ئه‌گه‌ر ته‌نها گڵۆپ و سه‌لاجه‌یه‌ك و بۆیله‌ر و سپلیتێك به‌كاربێنن، هیچ مانگێك كه‌متر له 200 تا 400 هه‌زار دینار له پسوڵه‌ی مانگانه بۆ نایه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش سته‌مێكی گه‌وره‌یه كه حكومه‌ت له 90%ی خه‌ڵكی كوردستانی ده‌كات، چونكه به‌شی هه‌ره زۆری دانیشتوانمان ئاستی گوزه‌رانیان ( ژێر هێڵی هه‌ژاری، هه‌ژاری، مام ناوه‌ند )ه و ته‌نها 10%یه‌كه ئاستیان ده‌وڵه‌مه‌نده‌و ده‌توانن ده‌ره‌قه‌تی ئه‌و سیستمه بێن.
ئێره كوردستانه داهاتی زۆرینه‌ی هه‌ره‌زۆری خه‌ڵك مانگانه له 300 هه‌زار بۆ یه‌ك ملیۆن و نیوه، ئه‌و داهاته‌ش به زه‌حمه‌ت به‌شی خه‌رجی مانگانه‌یان ده‌كات، ئاخۆ چۆن خه‌ڵك ده‌توانێت مانگانه 200 هه‌زار تا 400 هه‌زار به‌س بۆخه‌رجی كاره‌با دابین بكات؟!
خێزانێك كه دانیشتووی ئه‌وروپا بێت یاخود شاری دووبه‌ی له ئیمارات، ئه‌گه‌ر داهاتی مانگانه‌یان 5000 دۆلار تا 10000 دۆلار بێت، ئاساییه چه‌ند سه‌د دۆلارێكی بۆ كاره‌با بڕوات، به‌ڵام بۆ ئه‌و هه‌لومه‌رج و ژیانكردنه‌ی خه‌ڵكی كوردستان ئه‌مه سته‌مێكی زۆر گه‌وره‌یه‌و نابێ جێبه‌جێبكرێت!.
جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی به‌ناو رووناكی، واته؛ نه‌هێشتنی سپلیت و بۆیله‌ری ئاو گه‌رمكردن و په‌نابردن بۆ ته‌باخ و دار بۆ گه‌رمكردنی ئاو بۆ خۆشوشتن!.
ئه‌مه سه‌رباری ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی حكومه‌ت ئه‌و مافه‌یان نیه به ویستی خۆیان و بۆ بازرگانیكردن به گیرفانی خاڵی میلله‌ته‌وه نرخی كاره‌با گران بكه‌ن، چونكه كاره‌با له‌و خزمه‌تگوزاریانه‌یه ده‌چێته چوارچێوه‌ی سامانی گشتیه‌وه‌و موڵكی گه‌له، هه‌ربۆیه گۆڕانكاریكردن له نرخه‌كه‌ی له دنیادا به یاسا له‌په‌رله‌مانه‌وه بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درێت به‌جۆرێك له گه‌ڵ ئاستی مه‌عیشی خه‌ڵكدا بگونجێت، نه‌ك به‌ته‌نها یه‌ك حیزب بڕیاری له‌سه‌ر بدات.