103وتار

شوشە لەسەد لاوە شکاوە

3/9/2025 9:11:00 PM
فارس نەورۆڵی

بۆچی نەگریم، سەدکەڕەتم دڵ دەشکێنی!
 بۆ مەی نەڕژێ ، شوشە لە سەد لاوە شکاوە! 
 
 ئەم بەیتە شیعرەی نالی بۆ هەر مەبەستێکی وتبێت زۆر مانادارە و بۆهەموسەردەمەکانە، ئەگەر ئەم شیعرە تەوزیفی کەین بۆ دنیای سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابووری ئەمڕۆی کوردستان دەقاو دەق بۆ ئێستا وتراوە:
٠١ دۆخی سیاسی :. کەس کەسی قبوڵ نیە لەبری چاندنی تۆوی پێکەوەیی سەرقاڵی قوڵ کردنەوەی دەمارگیری حیزبی و  بە دوژمن کردنی شارەکان بەرامبەر یەکتر  و لاوزاکردنی ئینتیما.
 ٠٢ لەباری کۆمەڵایەتی :. دوو ڕویی و یەکتر شکاندن و ناوزڕاندن و ئیرەیی  و بەخیلی و خۆش نەویستنی یەکتر  باڵی بەسەر زۆربەی کۆمەڵگادا کێشاوە.
 ٠٣ دۆخی ئابووری :.  لەئەنجامی ئەو شەڕە ئابورییەی دژی هەرێمی کوردستان بەڕێوە دەچێ ژیان و گوزەرانی خەڵک تادێ خراپتر دەبێت.
لە هەمووی خراپترئەوەیە بەرژەوەندی حیزبی وکەسی لە سەروی چاکەی گشتی و بەرژەوەندی گشتیەوەیە. بۆیە خۆمان پێ کۆناکرێتەوەو شوشە لەسەد لاوە شکاوە . دڵسۆزی و ئەقڵی دەوێت بۆکۆکردنەوەی ئەو بەرهەمە ڕژاوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن