37وتار

تورکیا زیاتر کەوتۆتە ناو بازنەی دژە ئەمەریکی و ئیسرایلی نەک ئێران

3/8/2025 2:19:00 PM
مەهدی کاوانی

ترەمپ بۆ خۆی و چەندین جار ئەوە دوپات دەکاتەوە کە دەمانەوێ و تا پێمان بکرێ کێشەکانمان بە ئاشتی و دیالۆک لە گەڵ ئێران ببڕینەوەو شەڕیش دوا ھەڵبژاردەمان دەبێ. 

ڕووسیا دەڵێ ئێمە دەبینە ناوبژیوانێکی کاریگەر لە نێوان ئەمەریکاو ئێران بۆ ئەوەی ئێران نەبیتە خاوەن چەکی نەوەوی. 

ئێرانیش بە دەوری خۆیەوە پێشوازی لە گفتوگۆی ئاشتیانە دەکات لە سەرچەکە نەوەویەکەی.

سیاسەتەکانی ترەمپیش ھەتا لە حوکمڕانیەکەی ساڵی ٢٠١٦ تا ٢٠٢٠ ی ئەمەریکی ئەگەرچی لە ڕێکەوتنی ٥+١ لە سەر بریاری نەتەوە یەکگرتوەکان کشایەوە بەڵام گرژیەکانی لە گەڵ ئێران شەڕی ئەو دوو وڵاتەی لێ نەکەوتەوە . بۆ ئەو جارەش و بە قەناعەتی خۆم ھەمان لێکەوتەی لێ دەکەوێتەوە و بە زیاتریشەوە واتە ئێران و ئەمەریکاو بە نێوەند گیری ڕووسی بگەنە ڕێکەوتن.

ئەو بەرجەستەیە  ئەگەر ڕوو بدات ،کارتێکردنی لە سەر باری سیاسی و سەربازی ھێزە ڕکەبەرەکان کاریگەری خۆی دەبێ . ھێزە ڕکابەرە ڕاستە خۆکان لە سەر عاردی سوری ئەمەریکاو تورکیاو ئیسرایل بە ناڕاستەو خۆش ، ڕووسیاو ئێران و ولاتانی عەرەبیە بە تایبەتی میسرو سعودیەو ئەردەن و عیراق و قەتەرو ئیماراتیش لە گەڵی. 

ئەمەریکا ھێزەکانی سوریای دیموکراتی لە گەڵە . تورکیا ئەحمەدشەرع وگروپە ئیسلامیە توند ڕەوەکانی لەگەڵە ئیسرایلیش لە ھەوڵی ئەوە دایە کە خۆی بکاتە داکۆکی کاریگەر بۆ دورزی و عەلەوی و کوردەکان . کەواتە دەناو ئەو سێ گۆشەیەدا دوو سەریان کە ئەمەریکاو ئیسرایلە وەک یەک ھێز تەماشا دەکرێن و ھەردوکیشیان حەز بە فراوانبوونی قەلەم ڕەوی تورکیا ناکەن . با بێینە سەر سێ سێگۆشەکەی تر کە رووسیا وئێران و وڵاتانی عەرەبین .  لە ناو ئەو سێگۆشەیەشدا قەتەری لێ دەرچێ ئەویش لە ناو شک و ناشکی دایە کە دۆستی تورکیا بێت یان نا . ئەوانی تر ھەر ھەموانیان بە چاوێکی دوژمنانە تەماشای تورکیا دەکەن. 

لە زەمانی حوکمی جۆ بایدن و ڕژێمی بەشار ئەسەد ئێران زیاتر کەوتبووە ناو دژایەتی کردن لە لایەن ئیسرایل و ئەمەریکاو زۆرینەی وڵاتانی عەرەبی نەک تورکیا بەڵام کە بەشار نەماو ڕووسیاو ئێران لە کارتێکردنەکانیان لە ناوچەکە دوور خرانەوە ئەگەر چی کاتیشە ھاوکێشەکان گۆڕانیان بە سەر داھاتووەو سەرە ڕمەکە زیاتر ئاڕاستەی تورکیا دەکرێ نەک ئێران. 

زۆرێک لە ھەواڵەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئیسرایل داوا لە ئەمەریکا دەکات کە ئاسان کاری بکات بۆ گەڕانەوەی ھێزەکانی ڕووسی بۆ سوریا . مەسەلەکەش زیاتر بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە تاوەکو پێیەوە کارتێکردنەکانی تورکیا لە سەر سوریا سنور دار بکرێت. 

ئەگەر بێت و وتووێژەکانی ئەمەریکاو ئێران ھەنگاوی ئەرێنی بە خۆوە بگرێت و پێشیەوە گەڕانەوەی نفوزی ئێران بۆ سوریا ، زیاتر دەبێت. 

ئیدی ئەو شیکردنەوە پێمان دەڵێت پاشەڕۆژی تورکیا لە ناوچەکە لە خراپەوە بۆ خراپتر ، کات بەسەر دەبات و با چاوەڕوان بین. 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن