148 کوردستان

زانیاری نوێ لەسەر کاتی ئازادکردنی شێروان شێروانی

01:36 - 09/03/2025

زەمەن _ کوردستانی

 

 شێروان شێروانی بەپێی یاسا ئەمڕۆ ماوەی گرتنەکەی تەواو کردووه و دەبوو ئازاد بکرێت، بەڵام یەکێک لە پارێزەرەکانی دەڵێت: ئەمڕۆ ئازاد ناکرێت.

 ئەمڕۆ یەکشەممە، ٩ی ئازاری ٢٠٢٥، کە هاوکاتە لەگەڵ ماوەی یاسایی تەواوبوونی سزای زیندانیکردنی ڕؤژنامەنوس شێروان شێروانی، بەڵام محەمەد عەبدوڵڵا، یەکێک لە پارێزەرانی تیمی بەرگریی لە ڕۆژنامەنووس و چالاکوانانی بادینان ڕایگەیاندووە، "ئەمڕۆ هیچ.. ئەگەر سبەی کارەکانی لە چاکسازی گەوران تەواو ببێت و هیچ بەربەستێک نەیەتە پێش، ئەوا لەم هەفتەیە شێروان شێروانی ئازاد دەکرێت".
.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن