پێنج کەسى بیانى دەستگیرکران ویستوویانە بە قاچاخ بێنە سلێمانى
09:23 - 08/03/2025
زەمەن - کوردستانى
هێزەکانى پاسەوانى سنوور رایگەیاند، پێنج کەسیان دەستگیرکردووە کە هەڵگرى رەگەزنامەى بیانى بوون، هەوڵیانداوە بە رێگەى قاچاخ و بەشێوەیەکى نایاسایى داخڵى سلێمانى ببن.
پاسەوانى سنوور راشیگەیاندووە، هێزەكانی فەوجی دووی لیوای 21ـی پاسەوانی سنور توانیویانە پێنج كەسی بیانی خاوەن ڕەگەزنامەی ئاسیان دەستگیربكەن كە ویستویانە بەشێوەیەکی نایاسایی لە سنوری پارێزگای سلێمانیەوە بێنە ناو خاكی عێراقەوە.
دەشڵێت، راپۆرتى فەرمیی دەستگیرکردن ئامادەکراوە، ڕێکاری یاسایی گیراوەتەبەر، هەروەها ڕەوانەی دەسەڵاتی فەرمی کراون بۆ ئەوەی ڕێوشوێنی پێویست بەرامبەریان بگرنەبەر.