143 کوردستان

سبه‌ینێ سلێمانی له‌ هه‌ولێر گه‌رمتر ده‌بێت

10:53 - 09/03/2025

زه‌مه‌ن – هه‌ولێر

 
له‌ حاڵه‌تێكی چاوه‌ڕواننه‌كراودا کەشناسی هەرێم رایگەیاند، سبه‌ینێ سلێمانی له‌ هه‌ولێر گه‌رمتر ده‌بێت.

 

 ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌ ئەو کەشە ناسەقامگیرییەی ماوەی چەند رۆژێکە ناوچەکانی گرتوەتەوە ئەمڕۆ و سبەینێش بەردەوام دەبێت و ئەمڕۆ ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور دەبێت، لە سنوری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان لە کاتەکانی دوانیوەڕۆ ناوبەناو بارانبارینی کورت خایەن و هەندێک کات هەورە تریشقەش دەبێت.

سەبارەت بە کەشی سبەینێ دووشەممە رایگەیاند، ئاسمان نیمچە هەوردەبێت لەدوا نیوەڕۆ ئەگەری بارانبارین لە زۆربەی ناوچە جیاوازەکان هەیە، کاریگەری باران و هەورە بروسکە لە هەندێک ناوچە کورتخایەن دەبێت و لە شەودا کۆتایی بە کاریگەری ئەم شەپۆلە دێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر :  19 پلەى سیلیزى
سلێمانى: 20 پلەى سیلیزى
دهۆک: 17 پلەى سیلیزى
زاخۆ:  18 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە:20 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 22 پلەى سیلیزى
سۆران : 15 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 2 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 23 پلەى سیلیزى

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن