مستەفا کازمى یەکەم کۆبوونەوەى فەرمى ئەنجامدا
07:36 - 09/03/2025
زەمەن - کوردستانى
مەسرور بارزانى، سەرۆکوەزیرانى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ پێشوازى کردووە لە مستەفا کازمى، سەرۆکوەزیرانى پێشووى عێراق.
ماوەى نزیکەى مانگێکە مستەفا کازمى، سەرۆکوەزیرانى پێشووى عێراق لە گۆڕەپانى عێراق دەرکەوتووەتەوە و دەستیکردووە بە چالاکى و جموجۆڵى سیاسى، ئەمڕۆ یەکەم کۆبوونەوەى فەرمیى لەگەڵ مەسرور بارزانى، سەرۆکوەزیرانى هەرێمى کوردستان ئەنجامدا، چاودێرانى سیاسیى پێیانوایە کازمى ئامادەکارى دەکات بۆ وەرگرتنەوەى پۆستى سەرۆکوەزیرانى عێراق.
مەسرور بارزانى دەڵێت، لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ کازمى، دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانیان تاوتوێ کردووە.
دەشڵێت، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانمان، تایبەت بوو بە پێویستیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و دابینکردنی مافە دەستووریی و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان.