چوارکەس لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا گیانیان لەدەستدا
01:18 - 09/03/2025
زەمەن _ کوردستانی
لە رووداوێکی هاتوچۆدا، لە رێگەی دڵوەران-قوروە لە پارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان، چوارکەس گیانیانلەدەستدا و دوو کەسی دیکە برینداربوون.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ٩ی ئازاری ٢٠٢٥، پۆلیسی رێگەوبانی پارێزگای سنە، ڕایگەیاند: ڕووداوێکی هاتووچۆ، لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆری بیجۆ ڕوویداوە، شۆفێری هەردوو ئۆتۆمبێلەکە و دوو سەرنشینیش گیانیانلەدەستداوە، هاوکات دوو سەرنشینی دیکە بریندار بوون.
هاوکات، پۆلیسی ڕێگەوبانی سنە، هۆکاری رووداوەکە بۆ سەرپێچیی شۆفێری یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان گەڕێندراوەتەوە، کە لە رێڕەوی سەرەکیی خۆی لایداوە، خۆی بە ئۆتۆمبیلەکەی دیکەدا کێشاوە، کە لە سایتی بەرامبەرەوە هاتووە.
ئەمەلە کاتێکدایە، بەپێی ئامارى پزیشکی داد و ناوەندی ئاماری ئێران، لە حەوت مانگی سەرەتای ٢٠٢٤دا بە رۆژژمێری ئێران، نزیکەی ١١ هەزار و ٨٧٣ کەس بە رووداوەکانى هاتوچۆ گیانیانلەدەستداوە.