بەفەرمی لە هەولێرەوە ؛ وریابن فەیسبوك و سناپەكانتان هاك دەكرێت
11:34 - 10/03/2025
زەمەن - هەولێر
بەڕێوەبەرایەتیی
بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی ئافرەتان و خێزانیی هەولێر ڕایگەیاند: ژمارەیەک پەیجی
ساختە بەناوی پێدانی چەند ملیۆنێک و ژمارەیەک مۆبایلی جۆری ئایفۆن، بە بۆنەی ڕەمەزانەوە
هەژماری هاووڵاتییان هاک دەکەن.
ئەمڕۆ یەکشەممە،
9ـی ئاداری 2025، بەڕێوەبەراییەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی ئافرەتان و خێزانی هەولێر
بڵاوی کردووەتەوە، کە ژمارەیەک پەیجی ساختە لە سناپ و فەیسبووک، بە ناوی دەزگای خێرخوازی
داوای کارت لە هاووڵاتییان دەکەن و پێیان دەڵێن: کارتێک بنێرە بۆ ئەوەی لینکێک پڕ
بکەیتەوە و کاتێک ئەو لینکە دەکرێتەوە، ڕاستەوخۆ هەژمارەکەت هاک دەکرێت.
بەڕێوەبەراتییەکە
ئاماژەی بەوە کردووە، ئەم پەیجە ساختانە بە ناوی پێدانی 25 ملیۆن و 100مۆبایلی جۆری
ئایفۆن دەکەینە خێر، هاووڵاتییان هەڵدەخەڵەتێنن.
بەڕێوەبەراتییەکە
داوا لە هاووڵاتییان دەکات، ئاگاداری ئەم جۆرە فێڵانە بن و نەکەونە تەڵەیان.