کەشناسێک: بەهارەکەى تەڕدەبێت و بارانى باشى تێدا دەبارێت
09:30 - 10/03/2025
زەمەن - کوردستانى
شارەزایەکى کەشناسى دەڵێت، مانگی چوار بەپێی سەنتەری کەشناسی CFSV2 ی ئەمەریکی باران بارین لەهەموو ناوچەکانی هەرێم سەروی نۆڕماڵ دەبێت و زۆر باش دەبێت.
شاڵاو هیدایەت، شارەزاى کەشناسى بە زەمەنى راگەیاند، ئەو ماوەی ماون له مانگەکانی دابارین باشترن لە مانگەکانی پێشتر به کۆی سەرجەم مۆدێلەکانی پێشبینی کردنی جیهانی و پێشبینی خۆشمان.
راشیگەیاند، ئەم مانگه ئەوە یەکلایی بۆتەوە کەلەهەموو ناوچەکانی گەرمیان باران سەروی نۆڕماڵە ده بێ و زۆر باش دەبێت بۆ هەڵەبجەو شارەزورو سلێمانی بەپلەی دووەم دەبێت دواتر ناوچەکانی تر.
هەروەها گوتیشى، وەرزی بەهارمان پله کانی گەرما لەسەروی نۆڕماڵ دەبێت سەرئەنجام وە بەگشتی وەرزەکە پێشبینی وشکی لێناکرێتو بەپێچەوانەوە تەڕ دەبێت بارانی پێویستو باشی تێدا دەبن.