220 کوردستان

پۆلیسی سلێمانی: جامی چوار ئۆتۆمبێل شکێنراوە و دزیان لێکراوە

04:03 - 10/03/2025

زەمەن _ سلێمانی

 

 لە کاتی ئەنجامدانی یاری نێوان یانەی نەورۆز و قوە جەوییە، لە نزیک یاریگاکە جامی چەند ئۆتۆمبێلێک شکێندراوە و دزیان لێکراوە.

 ئەمڕۆ دووشەممە، ١٠ی ئازاری ٢٠٢٥، سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی  ئاشکرایکرد، شەوی ڕابردوو، لە نزیک یاریگای نەورۆز لە سلێمانی لە کاتی بەڕێوەچوونی یاریی نێوان هەردوو یانەی نەورۆز و قوە جەوییە، لە خولی عێراق، جامی چوار ئۆتۆمبێل شکيندراوە و دزیان لێکراوە.
ئاماژەی بەوەشدا، ، ئۆتۆمبێلەکان لە دەوروبەری یاریگەکە راگیرابوون و شەو درەنگ بوو، تا ئێستا هیچ کام لەو خاوەن ئۆتۆمبێلانەش داوای یاساییان تۆمار نەکردووە.

هاوکات، وتەبێژەکەی پۆلیسی سلێمانی وتیشی: پۆلیسی سلێمانی دەستی کردووە بە لێکۆڵینەوە لەو بابەتە و بەدوای بکەراندا دەگەڕێت.

ئەمە لە کاتێکدایە، شەوی رابردوو یاریی نەورۆز و قوە جەوییە لە خولی ئەستێرەكانی عێراق، لە یاریگەی نەورۆز كاتژمێر 11:30ی خولەكی شەو دەستیپێكرد و كاتژمێر 1:30 تەواو بوو، یەكەمجاریشە لەم وەرزە یارییەك لە سلێمانی لەو كاتە درەنگدا بێتە ئەنجامدان.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن