مەلا بەختیار: هیچ كه‌سێك له‌ناو سیاسه‌تمه‌داره‌كاندا وه‌ك و كاك نه‌وشیروان نوسه‌ر نه‌بوو و زانستیانه نه‌ینووسیوه
11:01 - 11/04/2025
زه‌مه‌ن – هه‌رێمی كوردستان
مەلا بەختیار لە پێشانگای نێودەوڵەتی كتێب له شاری هه‌ولێر سه‌ركرده‌ی كۆچكردوو نه‌وشیروان
مسته‌فا ئه‌مین به نایابترین نوسه‌ر ده‌زانێ و ده‌شڵێ له‌بواری ئه‌ده‌بی كلاسیكیشدا
كه‌س وه‌ك كاك نه‌وشیروان نه‌بوو.
ئه‌و بۆچونانه‌ی نوسه‌رو سیاسه‌تمه‌دار مه‌لا به‌ختیار، له‌میانی چاوپێكه‌وتنێكی
كه‌ناڵی روداودا خستیه روو سه‌ره‌تا وتی: "مام جەلال خوێنه‌رترین سیاسی كورد
بوو، كەس بەقەد مام جەلال كتێبی نه‌ده‌خوێندەوە.".
وتیشی: لەدوای مام جەلال یەكێك لە باشترین خوێنەرەكان كاك نەوشیروان
بوو زۆر خوێنەرێكی باش بوو.
سه‌باره‌ت به ئاستی توانای نوسین
له‌ناو سه‌ركرده‌و سیاسه‌تمه‌دارانی كورد دا، مه‌لا به‌ختیار وتی" هیچ كەسێك لەناو
سەركردە سیاسیەكاندا وەكو كاك نەوشیروان نوسەرێكی نایاب نەبووە".
ئاماژه‌یشی بۆ ئه‌وه
كرد؛ "سەرەڕای هەموو
ناكۆكیەكان هەمان بوو، بەڵام دانی پێدا دەنێم لە نوسین و لە مەنهەجیه‌تی نوسین و لە
زانستیانە نوسیندا نەوشیروان مستەفا مامۆستامان بوو".
ئه‌وه‌شی خسته ڕوو" هیچ كه‌سێك له‌ناو سیاسیه‌كاندا وه‌ك و كاك نه‌وشیروان له‌بواری ئه‌ده‌بی
كلاسیكی و شه‌رحی ئه‌ده‌بی كلاسیكی شاره‌زا نیه"