گۆشتفرۆشێك بە تای خوێنبەربوون گیانی سپارد
12:37 - 17/04/2025
زەمەن - كەركوك
دوای سێ ڕۆژ مانەوە
لەنەخۆشخانە، كەسێكی تەمەن 30 ساڵ کە پیشەی گۆشتفرۆشە و، بە هۆی نەخۆشیی تای خوێنبەربوون
گیانی سپارد.
بەگوێرەی زانیاریەكانی "زەمەن" ئەو هاونیشتیمانیە خەڵکی گوندێکی سنووری قەزای داقووقی سەر بە پارێزگای
كەركوكە.
تای خوێنبەربوون،
نەخۆشییەکە لە رێگەى ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە، بە (پەتای کۆنگۆ)ش ناسراوە،
40%ی تووشبووانی ئەم نەخۆشییە مەترسی لەسەر ژیانیان دروستدەبێت.
نەخۆشی تای خوێنبەربوون،
لە رێگەی زیندەوەرێکی بچوکەوە، کە ناوی (گەنە)یە، لە ئاژەڵەوە هەڵیدەگرێت و دەیگوازرێتەوە
بۆ مرۆڤ، لە زۆرینەی حاڵەتەکاندا نەخۆشییەکە لەسەر ئاژەڵ دەرناکەوێت، بەڵام کاریگەری
لەسەر تەندروستی مرۆڤ دەكات.
تای خوێنبەربوون،
بە چەند شێوازێك دەردەکەوێت، کە بریتین لە (ئیبۆلا، لاسا، دەنگوو، ماربورگ و یەڵۆ
فیڤەر).