زانیاری نوێ لەسەر رەوانەکردنی لیستی مووچەی مانگی چوار بۆ بەغدا
02:57 - 17/04/2025
زەمەن _ هەرێمی کوردستان
٨٠٪ی کارەکانی لیستی مووجەی مانگی چوار لە گەنجینەکان تەواو کراون و بڕیارە ئەمڕۆ کارەکان تەواو بکرێن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٧ی نیسانی ٢٠٢٥، یادگار جەبار، بەرپرسی بایۆمەتری سلێمانی رایگەیاند: "لیستی مووچەی ئەم مانگە بە چاکسازی لە کەموکورتییەکانی پێشتر ئامادەکراوە و لە ١٠ـی مانگەوە کاراکراوە و سەرەتا لیستی خانەنشینان ئامادەکراوە، بەڵام بەغداد رەزامەندنەبووە و داوای لیستێکیان کردووە، کە هیچ گۆڕانکارییەکی وەک ( پلە بەرزکردنەوە، گواستنەوە و دەرماڵە)ـی تێدا نەبێت.
هاوکات، بەپێی زانیارییەکانی ''زەمەن'' لیستى مووچەى مانگى نیسان بە سیستمى پەیڕۆڵ ئامادەکراوە و سەرەتاى هەفتەى داهاتوو رەوانەى بەغداد دەکرێت و تەمویلى مووچەى مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستان دەکەوێتە دواى دابەشکردنى مووچەى فەرمانبەرانى عێراق.