پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە و سبەی کەشی گەشت و سەیرانە
03:09 - 17/04/2025
زەمەن _ هەرێمی کوردستان
کەشناسی ڕایگەیاند: ئەو شەپۆلی سەرما و بارانبارینەی چەند رۆژی رابردوو هەرێمی گرتبووەوە، کۆتایی هات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٧ی نیسانی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، کەشی ٤٨ کاتژمێری بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ، ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵەهەوردا دەبێت و پلەکانی گەرما ٣ بۆ ٥ پلەی سیلیزی بەرز دەبنەوە.
لەبارەی کەشی سبەی هەینییەوە کەشناسی ئاماژەی بەوەکردووە، بەهەمان شێوە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما ١ بۆ ٢ پلەی دیکە بەرز دەبنەوە.
هاوکات، ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی پێشبینی دەکات لە سبەینێوە پلەکانی گەرما روو لەبەرزبوونەوە بکەن و دەڵێت زۆپاکانتان هەڵگرن و موبەریدەکانتان حازرکەن، پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە و شەپۆلی سەرما کۆتایی دێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەم جۆرە دەبن:
هەولێر: 23 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 20 پلەی سیلیزی
دهۆک: 20 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 24 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 21 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 20 پلەی سیلیزی
سۆران: 18 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 9 پلەی سیلیزی
گەرمیان:25 پلەی سیلیزی