باوک و کوڕێک لە رووداوێکى هاتووچۆدا گیانیان لەدەستدا
07:56 - 17/04/2025
زەمەن - کوردستانى
لە رووداوێکى هاتووچۆدا لە رۆژهەڵاتى کوردستان باوک و کوڕێک گیانیان لەدەستدا و ژنێکیش برینداربووە.
ئۆتۆمبێلەکە لەسەر رێگەى نێوان سەردەشت بۆ مەهاباد وەرگەڕاوە و سێ سەرنشینى تێدابوو، دووانیان کە باوک و کوڕبوون گیانیان لەدەستداوە، دایکى کوڕەکەش برینداربووە.
ئەو خێزانە خەڵکى بانەى رۆژهەڵاتى کوردستانن، ناویان حوسێن عەزیزنەژاد و هەژار عەزیزنەژاد بووە، لە کاتی گەڕانەوەی تەرمەکانیان بۆ بۆ شاری بانە، بە گوڵ پێشوازی لە تەرمەکانیان کراوە.
ساڵانە لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان ژمارەیەکی زۆر کەس بە رووداوی هاتووچۆ گیان لەدەستدەدەن، لە مانگى ئادارى ساڵى رابردووەوە تاکو ئێستا زیاتر لە 20 هەزار کەس لە رۆژهەڵاتى کوردستان و ئێران بە رووداوى هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە.