315 کوردستان

بزانە پشووی ٢٠ی ئەم مانگە تۆ دەگرێتەوە؟

03:36 - 17/04/2025

زەمەن _ هەرێمی کوردستان

 

 لە هەرێمی کوردستان ڕۆژی ٢٠ی ئەم مانگە بەبۆنەی جەژنی هەستناوە بۆ پێکهاتەی مەسیحی کرایە پشوو.

 ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٧ی نیسانی ٢٠٢٥، فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ، ٢٠ـی نیسانی ٢٠٢٥، بەبۆنەی جەژنی هەستانەوە ( قیامە)ی حەزرەتی مەسیح (د.خ.)، تەنیا بۆ پێکهاتەی مەسیحییەکان لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێ.

هاوکات، لە عێراق، ڕۆژانی ٢٠ و ٢١ـی نیسان، كە دەكاتە یەک شەممە و دوو شەممەی هەفتەی داهاتوو بەبۆنەی “ڕۆژی هەستانەوە” بۆ سەرجەم فەرمانبەران لە پێكهاتەی مەسیحییەکان پشووی فەرمی بێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن