164 کوردستان

سودانی گەیشتە هەولێر و لەگەڵ بارزانی و مەسرور بارزانی كۆدەبێتەوە

11:44 - 12/04/2025

زەمەن - هەرێمی كوردستان

سەرۆكوەزیرانی عێراق گەیشتە هەولێر و لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لەلایەن مەسرور بارزانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان پێشوازی لێكرا.

پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان  ئاشكرایكرد كە سودانی لە سەردانەكەی بۆ هەولێر لەگەڵ هەریەك لە مەسرور بارزانى و مەسعود بارزانى کۆدبێتەوە و تاوتوێی هەناردەكردنەوەی نەوت و كێشەكانی هەولێر و بەغداد دەكەن.

پێشەوا هەورامانی ئاماژەی بەوەشكرد، گفتوگۆكانی نێوان هەولێر و بەغداد هەنگاوی زۆر باشی بڕیوە، هاتنی سودانی بۆ هەولێریش بۆ قسەكردن لەبارەی چارەسەری كێشەكانی نێوان هەردوولا پێشهاتێكی ئەرێنییە.

هاوكات، لەكاتی پێشوازییەكەدا، تەنها تیمی وزاریی پارتی لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لە پێشوازیی سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستاندا بوون.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن