وتەبێژی حکومەت: نرخی کارەبا ٢٤ کاتژمێریەکە لە نێوان گەڕەکە هەژار نشینەکان و ئەوگەڕەکانەی خواپێداون جیاواز دەبێت
02:59 - 16/04/2025
زەمەن
- کوردستانی
وتەبێژی
حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، دوو سێ رۆژی دیكە لیستی موچەی مانگی چوار رەوانەی
بەغدا دەكەن، ئاشكراشی كرد هێشتا نرخی كارەبای 24 كاتژمێری دیاریی نەكراوە بەڵام جیاواز
دەبێت.
ئەمڕۆ
چوارشەممە ١٦ی نیسانی ٢٠٢٥، پێشەوا هەورامانی لە بارەی موچەی مانگی چوارەوە، رایگەیاند
دوو سێ رۆژی دیكە لیستەكە رەوانەی بەغدا دەكەن و بەهیوان چیتر كێشە بۆ موچەی فەرمانبەران
نەیەتەپێش، چونكە لەگەڵ بەغدا رێككەوتنی لەسەر كراوە.
وتیشی،
بەیەكگەیشتنی بەرپرسانی باڵای كوردستان و بەغدا لە دیداری سلێمانی، كارێكی گرنگە و
رۆڵی هەیە لە چارەسەركردنی كێشەكان.
لە
بارەی هەناردەی نەوتی كوردستانیش بۆ دەرەوە، ئاماژەی بەوەدا، چاوەڕێن حكومەتی فیدڕاڵ
هەنگاوەكان دەستپێبكات بۆ هەناردەكردن، چونكە كوردستان و توركیاش رازین.
لە بابەتی كارەبای
24 كاتژمێری و نرخەكەشی، هەورامانی ئاشكرای كرد، هێشتا نرخی كۆتایی بۆ كارەبای 24
كاتژمێری لە لایەن حكومەتەوە دیاریی نەكراوە، وتیشی، نرخەكەی لە نێوان گەڕەكە هەژارنشینەكان
و ئەو گەڕەكانەی خەڵكی خواپێداو و دەوڵەمەند لێی نیشتەجێن، جیاواز دەبێت.