ناوەرۆكی كۆبونەوەی سودانی و نێچیرڤان بارزانی لە سلێمانی
03:30 - 16/04/2025
زەمەن - سلێمانی
بهگوێرهی ڕاگهیهندراوێكی نوسینگهی سهرۆك
وهزیرانی عێراق، ئهمڕۆ چوارشهممه له پهراوێزی دیداری سلێمانی له زانكۆری ئهمریكی
له عێراق- سلێمانی، ههریهكه له محهمهد شیاع سودانی و نێچیرڤان بارزانی، سهرۆكی
وهزیرانی ههرێمی كوردستان كۆبونهوه و بارودۆخی گشتی و گرنگترین پرسەکانی گەشەپێدان
و ئابوریان لەسەر ئاستی نیشتمانی خستەڕو.
ئاماژه بهوهشكراوه، لەکۆبونەوەکەدا بارودۆخی
سیاسی وڵات و دۆسیە هاوبەشەکان تاوتوێ کران و جەخت کرایەوە لەسەر بەردەوامی هەماهەنگی
و هاوکاری نێوان حکومەتی فیدڕاڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەشێوەیەک کە یەکڕیزی
نیشتمانی بەهێز بکات و خزمەت بە بەرژەوەندییە باڵاکانی عێراق بکات.
له ڕاگهیهندراوهكهدا هاتوه، هەروەها جەخت
کرایەوە لەسەر گرنگی دەستەبەرکردنی مافە دەستورییەکانی سەرجەم پێکهاتەکان و پەرەپێدانی
هەماهەنگی نێوان سەرجەم هێزە نیشتمانییەکان، بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی وڵات
و پشتیوانیکردن لەهەوڵەکانی حکومەتی فیدراڵی لەجێبەجێکردنی پڕۆژەکانی گەشەپێدان لەسەرانسەری
عێراقدا.
لە بەشێکی دیكهی کۆبونەوەکەدا پێشهاتە ناوچەیی
و نێودەوڵەتییەکان و کاریگەرییەکانی لەسەر عێراق تاوتوێ کران و جەخت کرایەوە لەسەر
پێویستی دورخستنەوەی عێراق لە ململانێکان و پاڵپشتیکردنی ئەو دەستپێشخەریانەی کە پەیڕەوی
چارەسەری ئاشتیانە و دیالۆگ دەکەن بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکانی ناوچەکە.