139 کوردستان

سبەینێ دووجار یەكێتی و پارتی كۆدەبنەوە

03:55 - 16/04/2025

زەمەن - هەرێمی كوردستان

 سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا له‌نۆیه‌مین دیدارى سلێمانى له‌وه‌ڵامى وتى:"کاتژمێر 10ى سه‌رله‌به‌یانى سبه‌ینێ پێنجشەممە هەردوو وه‌فدى باڵای دانوستانکاری پارتی‌و یەکێتیی لەبارەگای مەکتەبی سیاسی یه‌كێتیى لەسلێمانی، کۆدەبنەوە".

د. ئومێد سه‌باحوتیشى:"کۆبونەوەی سبەینێی هەردوو وه‌فدى باڵای دانوستانکاری پارتی‌و یەکێتیی، درێژەپێدەری کۆبونەوەکەی پیرمامە کە ڕۆژی 15ى ئه‌م مانگه‌ بەڕێوەچوو تێیدا تاووتوێی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێم‌و دابەشکردنی پۆستەکان کراوه‌".

به‌وته‌ى د.ئومێد سه‌باح، "كۆبونه‌وه‌كه‌ى سبه‌ینێى پارتى‌و یه‌كێتیى له‌سلێمانى دوجار ئه‌نجامده‌درێت، به‌شێوه‌یه‌ك، پێشنیوه‌ڕۆ كۆبونه‌وه‌یه‌ك ده‌كرێت‌و پاشنیوه‌ڕۆش كۆبونه‌وه‌یه‌كى دیكه‌ ئه‌نجامده‌درێت".

زانیاریەکان باس لەوەدەکەن، پارتی پێداگرە لەوەی تەنها سەرۆکی پەرلەمان بداتە یەکێتیی‌و پێکهاتەی سەرۆکایەتی پەرلەمانیش بەشێوەی سەرۆکایەتی بێت‌و بڕیار لەلایەن سەرۆکایەتیەوە یەکلایی بکرێتەوە نەک لەلایەن سەرۆکەوە بەتەنها وەک ئەوەی یەکێتیی داوایکردوە.

هه‌ر به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كان، یەکێكی دیكه‌ لەو خاڵانەی کە پارتی بەڕاشکاوی بەیەکێتیی وتوە ئەوەبوە، وەزارەتەکانی ناوخۆو سامانە سروشتیەکان‌و پەروردە بەهیچ جۆرێک نادرێتە یەکێتیی‌و وەزارەتەکانی ڕۆشنبیریی‌و شەهیدانیش لەدەرەوەی گفتوگۆکانی یەکێتیی‌و پارتی دەبێت، چونکە پارتی دەیەوێت ئەو دوو وەزارەتە بداتە پێکهاتەی تورکمان‌و پارتی سۆسیالیست.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن