نوێترین زانیاریى لەبارەى مووچە گەیشت
07:06 - 16/04/2025
زەمەن - کوردستانى
گوتەبێژى جێگرى سەرۆکوەزیرانى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، سەرەتاى هەفتەى داهاتوو لیستى مووچە رادەستى بەغدا دەکرێت.
سەمیر هەورامى، گوتەبێژى قوباد تاڵەبانى جێگرى سەرۆکوەزیرانى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، لە کۆتایى ئەم هەفتەیە لیستى مووچە ئامادە دەبێت و لەلایەن وەزارەتى دارایى هەرێمى کوردستانەوە پێش ناردنى بۆ بەغداد وردبینى بۆدەکرێت.
راشیگەیاند، لە سەرەتاى هەفتەى داهاتوودا لیستەکە بۆ بەغدا دەنێردرێت، پاش تەمویلکردنى مووچەى مووچەخۆرانى عێراق، بڕیار لەسەر تەمویلى مووچەى مانگى چوارى هەرێمى کوردستانیش دەدرێت.