مەسرور بارزانى: ئەوەى دژى هەژمارى من بێت دژى ئیرادەى خەڵکى کوردستانە
07:16 - 16/04/2025
زەمەن - کوردستانى
مەسرور بارزانى سەرۆکوەزیرانى هەرێمى کوردستان رایگەیاند،ە هەرکەس دژى هەژمارى من بێت، دژى ئیرادەى تاکى هەرێمى کوردستانە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 16ى نیسان، لەدواى جێهێشتنى دیدارى سلێمانى، مەسرور بارزانى قسەى بۆ رۆژنامەنووسان کرد و گوتى، هەژمارى من لە بەرژەوەندیى خەڵکى کوردستانە، هەرکەس دژى هەژمارى من بێت دژى دەسەڵاتى تاکیى کوردە ببێت بە خاوەنى ئەکاونت و هەژمارى بانکى خۆى.
گوتیشى، هەرکەسێک دژایەتى بکات بۆ مەرامی سیاسیى دژایەتى دەکات.