رووداوێکى هاتووچۆ لەنێوان ئۆتۆمبێلێکى بێسەرەتا و پیکابێکدا روویدا سێ کەس بریندارن
09:09 - 16/04/2025
زەمەن - کوردستانى
بەڕێوەبەرایەتى هاتووچۆى هەڵبجە رایگەیاند، ئێوارەى ئەمڕۆ چوارشەممە لە رێگەى گوندى عەنەب لە سنوورى پارێزگاى هەڵەبجە، دوو ئۆتۆمبێل پێکیاندادا و لەئەنجامدالا سێ کەس برینداربوون.
سەرچاوەیەک بە زەمەنى راگەیاند، یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان لە جۆرى تۆیۆتا کراونى بێسەرەتا بووە، ئەویدیکەیان پیکابێکى جۆرى نیسان بووە، رووبەڕوو بەیەکیانداداوە و بەهۆیەوە سێ سەرنشین لەناو هەردوو ئۆتۆمبێلەکە برینداربوون.
هاتووچۆى هەڵەبجە دەڵێت، بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەڵەبجە، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە یەکێك لە بریندارەکان رەوانەى نەخۆشخانەی سلێمانی کراوە بۆ وەرگرتنی چارسەری پێویست.