دڵنیایی لە مووچەی ئەمساڵی مووچەخۆران دەدرێت
07:20 - 17/04/2025
زەمەن - عێراقی
راوێژكاری دارایی سەرۆكوەزیرانی عێراق دەڵێت، لە بودجەی ئەمساڵدا، مووچەی فەرمانبەران زامنکراوە ، هەموو مانگێک لەكاتی خۆیدا دەدرێت.
مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژكاری دارایی سەرۆكوەزیرانی عێراق رایگەیاند، لە بودجەی 2025ـدا ئەولەویەت بە بەردەوامیی خەرجكردنی مووچەی مووچەخۆران دراوە، لەگەڵ پاڵپشتیكردنی جووتیاران و جێبەجێكردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان، هاوتەریب لەگەڵ بەرنامەی حكومەت.
دەشڵێت، ئەو گۆڕانكارییەی لە نرخی نەوتدا روویداوە، نابێتەهۆی شێواندنی پلانی حكومەت بۆ بودجەی 2025 و مووچەی مووچەخۆران زامنكراوە..