سهرۆكایهتى كۆمار داواكاریهكى بهپهله ئاراستهى پهرلهمان دهكات
03:35 - 14/04/2025
زەمەن:-
سەرۆکایەتی کۆماری عێراق ڕایگەیاند: :"ئیدانەی توندی ئەم تاوانە قێزەونە دەکەین کە تاوانی جینۆسایدە و داوا لەپەرلەمانى عێراق دەکات یاسایەک بۆ قەرەبوکردنەوەی دارایی کەسوکاری ئەنفالکراوان دەربکات.
ئەمڕۆ دووشەممە، ١٤ی ٤ی ٢٠٢٥، سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق، بەیاننامەیەکی دەرکرد و دەلێت: "ساڵڕۆژی تاوانی ئەنفال، یەکێکە لەو تاوانە قێزەونانەی کە ڕژێمی پێشوو دژی گەلی کورد کردی، کە بوە هۆی شەهیدبونی زیاتر لە 180 هەزار منداڵو گەنجو بەساڵاچوو، ئیدانەی توندی ئەم تاوانە قێزەونە دەکەین کە تاوانی جینۆسایدە، پێمانوایە خوێنی شەهیدان پایەی بنەڕەتی سیستەمی دیموکراسیمانە".
هاوکات، سهرۆكایهتى كۆمار داواشی لهپهرلهمانى عێراق کردوه یاسایەک بۆ قەرەبوکردنەوەی کەسوکاری ئەنفالکراوان، لەڕوی داراییو مەعنەوییەوە دەربکات.
لەبەیاننامەکەدا ئەوەش هاتوە، "پێویستە تاوانی ئەنفال وەک تاوانێکی نێودەوڵەتیی جینۆساید دانی پێدابنرێت، هەروەها پیویستە نوێنەرایەتیی هەمیشەییمان لەنەتەوەیەکگرتوەکان هەوڵی پێویستو بایەخ بدات، بۆ ئەوەی ئەم تاوانە وەک تاوانێکی جینۆسایدی نێودەوڵەتی بناسرێتو بەفەرمی لەلایەن نەتەوە یەکگرتوەکان دانی پێدابنرێت".
لەکۆتاییدا بهیاننامهكهدا داواشی لەگەلی عێراقو عەرەبو کوردو شیعەو سوننەو مەسیحیو تورکمانو هەموو پێکهاتەکانی دیکە کرد، یەکبگرنو پابەندبن بەسیستەمی دیموکراسیەوە، کە گەرەنتی ئاشتیو دادپەروەریو پێکەوەژیان لەنێوان هەموو پێکهاتەکانی کۆمەڵگەی عێراقدا دەکات.