لەدوێنێوە 3 هەزار کەس بەهۆی تەنگەنەفەسیەوە رەوانەی نەخۆشخانە كراون
10:31 - 15/04/2025
زەمەن - هەرێمی كوردستان
خۆڵبارینی دوێنێ
شەو لە ناوەراست و باشووری عیراق نزیکەی 3000 هەزار کەسی رەوانەی نەخۆشخانە کرد، وەزارەتی
تەندروستیی کەرتی تەندروستی خستە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.
بەگوێرەی سەرچاوەکانی
وەزارەتی تەندروستی کە پشتی بەزانیاری نەخۆشخانە گشتیەکانی سنووری ناوچەی خۆڵبارین بەستووە، ئاشکرای کرد شه‌وی
رابردوو زیاتر له دوو هه‌زار و 750 كه‌س
له ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوری عیراق گه‌یه‌ندراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌كان کە بەسەختی تووشی هەناسە توندی ببون.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی
پزیشكی، ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی ته‌نگه‌نه‌فه‌سی كه له پارێزگای میسان تۆماركراون
گه‌یشتووه‌ته 656 حاڵه‌ت، كه به‌سه‌ر 12 نه‌خۆشخانه و ژووری فریاكه‌وتن دابه‌شكراون
كه له سه‌رانسه‌ری پارێزگاكه‌دا بڵاوبوونه‌ته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه
ته‌ندروستییه‌كان له پێنج پارێزگا تا ئێستا زیاتر له دوو هه‌زار حاڵه‌تی ته‌نه‌گه‌نه‌فه‌سیان
تۆماركردووه، كه 749 حاڵه‌ت له به‌سره، 700 له موسه‌ننا، 322 له دیوانیه،
174 له زیقاڕ و 150 حاڵه‌تیش له نه‌جه‌ف بوون.
عامر جابری وته‌بێژی
ده‌سته‌ی كه‌شناسی، هاووڵاتیانی ئاگاداركرده‌وه له مه‌ترسییه‌كانی به‌كارهێنانی
رێگه‌ی ده‌ره‌كی به‌هۆی ئه‌و زریانه خۆڵبارینه‌ی كه توانای بینینی له باشور و
ناوه‌ڕاست و ڕۆژئاوای عیراق كه‌مكرده‌وه و راشیگه‌یاند: "هاتوچۆی ئاسمانی له
فڕۆكه‌خانه‌كانی به‌غدا و به‌سره به‌رده‌وام ده‌بێت".
بەگوێرەی زانیارییەکانی
کەشناسی عیراق شەپۆلەکە، کە لە سعودیە و باشووری عیراقەوە هەڵیکردووە بەردەوامە .