کاریزمایەک لەزیندان
2/14/2021 10:36:00 PM
ئارام قادر حەمەسور
چۆن عبدالله ئۆج ئالان دەستگیرکرا؟
- له مانگی 11ی ساڵێ 1998 سەرۆک وەزیرانی توركيا بولەند ئەجەوید داوای له سەرۆك وەزیرانی ئيسرائيل بنيامين ناتةنياهۆ كرد تا يارمةتيی بدات لە دەستگيركردنی عبدالله ئۆج ئالان ڕابەری كوردەكانی توركيا لە ڕێگە دەزگا هەوڵگرییە گەورەکەیەوە كە ناوی ( موساد)ە.
ئيسرائيل رازیبوو يارمەتی توركيا بدات بۆ دەستگيركردنی ئۆج ئالان، بۆیە گروپێکی 12 کەسی درووستكرد لە موساد كە چەند ژنێكيشيان لەگەڵدابوو.
دوای ئەوەی ئۆج ئالان لەچەند وڵاتێکی ئەوروپی داوای نيشتنەجيبوونی كردبوو ڕەتيانكردبۆوە. دوا وڵات وڵاتی هۆلەندا بوو كە ڕازی نەبوو ئۆج ئالان وەربگرێت، دواتر لە هۆڵەنداوە بە فرۆكەيەك ئۆج ئالان بەرەو وڵاتێكی ئەفريقی بەڕێکەوت، ئەويش وڵاتی كينيا بوو.
ليرەوە دەسەڵاتدارانی هۆڵەندا دەزگای هەوڵگریی ئيسرائيل(موساد)يان ئاگادارکردەوە لەڕۆیشتنی ئۆج ئالان. ئۆج ئالان لە نيرۆبی پایتەختی كينيا دابەزی لە شوينێكی تايبەت لە باليۆزخانەی يۆنان، دەزگای هەواڵگری ئيسرائيل (موساد) لە مانگی 2ی 1999 شوێنەکەی دۆزییەوە، ماوەیەک چادێری شوێنەکەی کرد، تاڕۆژی 15/2/1999 كاتێك عبدالله ئۆج ئالان لە باڵیۆزخانەکە هاتە دەر، لە لايەن موسادەوە ڕفێندراو بە دەرزییەک بێهۆشكرا و بە فڕۆکەیەک گەیەندرایە توركيا. ليرەوە سەرۆکی pkk و كوردانی باكور کەوتە دەستی حکومەتی توركیا①
-- (ساڤاس کاڵانتریدز) ئەفسەری پێشوی دەزگای زانیاری یۆنان لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ پێگەی (پاسەوان) بەم شێوەیە باسی گرتنی ئۆج ئالان دەکات؛ بە بەکارهێنانی پاسەپۆرتێکی تورکی و بەناوێکی خوازراو ئۆج ئالان لەڕێگەی فرۆکەیەکەوە لەسوریاوە گەشتیکرد بۆ شاری ئەسینای پایتەختی یۆنان، پاشان یۆنان لەترسی تورکیا نەیتوانی ئۆج ئالان پەنادات، پاشان ئۆج ئالان ڕویکردە ڕوسیا، ڕوسیا دوودڵبوو لە پەنادانی ئۆج ئالان.
پاش مانگێک ڕویکردە ڕۆما لە ئێتاڵیا، تورکیا بایکۆتی کەرەستەی ئیتاڵی کرد، ئەمریکا و ئەوروپا ئیتاڵییایان ناچارکرد ئۆج ئالان دەربکات، پاشان ئۆج ئالان گەڕایەوە مۆسکۆ لە ڕوسیا، لەوێشەوە بۆ تاجیکستان، پاشان گەڕایەوە یۆنان. ئیدارەی ئەمریکا و کلینتۆن پێشنیاریانکرد ئۆج ئالان بچێتە وڵاتێکی ئەفریقا، پاشان ئۆج ئالان ڕوویکردە وڵاتی کینیا. ئۆج ئالان لەڕێگەی فڕۆکەیەکەوە ڕوویکردە ئەمستەردامی هۆڵەندا، بەڵام ڕێڕەوی سەفەرەکەی لەئاسمان گۆڕاو چەند کۆماندۆیەکی تورک ڕفاندیان بۆ تورکیا.②
🔸چەند فکرەیەکی ئاپۆ
(دیمۆکڕاتی لە نەمانی ویژداندا توانای کارکردنی نابێت، لەلایەکی ترەوە دەسەڵاتی پاوانخواز و سیستەمی سەرمایەداری پێکەوە لەسەر بنەمای ڕەتکردنەوەی ویژدان بونیادنراوە)
(دیمۆکراتی ئەوروپی دیاردەیەکی چینایەتییە و لەژێر کۆنتڕۆڵی دەستەیەک لە بۆرجوازدایە)
(ناکرێت وڵات لەیەک کاتدا نەتەویی بێت ودیمۆکراتیش بێت، ئەودوو بابەتە پێچەوانەی یەکترن)
(دیمۆکراتی پێویستی بەوەنییە وڵاتی بۆ ڕیشەکێش بکەیت، وڵاتیش نابێت دیموکراتی لەگۆڕنێت بۆبەرژەوەندییەکانی)
(پێکهێنانی جیۆگرافییایەک تەنیا لە یەک ڕەگەز و یەک نەتەوە داهێنانێکی نامرۆیی مۆدێرنە بوو)
(هیچ کۆمەڵگەیەک نابێت تەنیا لەیەکەیەکی ئابوری و ژینگەی و دیموکراتی پێک هاتبێت، دەبێت بنچینەیەکی بەرگری لەخۆکردنی تێدابێت)
فیکرەکانی ئۆج ئالان خوێندنەوەی باشیان دەوێت، لەگەڵ ئەوەی ئاپۆ ئێستا چەپە توندەکەی جاران نەماوە، بڕوای بە کارایی حکومەت هەیە ، لە دەستێوەردانی کۆمەڵگا.
سەرچاوەکان
①نهێنیەکانی موساد، کۆردۆن تۆماس، و.شەفیقی حاجی خدر.
②دەوڵەتی کوردی، مایکڵ ڕۆبن، و.علی نادر.