بەرەوە ١٠٠ساڵەی خیانەتی مێژووی ڕێکەوتنامەی لۆزان
7/24/2022 3:42:00 PM
هیوا سەید سەلیم
٩٩ ساڵ بەر لە ئەمڕۆ لە شاری لۆزانی وڵاتی سویسرا بەرژەوەندی وڵاتە
زلهێزەکان گەلی کوریدان لە خەونی دامەزراندنی دەوڵەتی سەربخۆیی بێبەش کرد و تورکیای
پاشماوەی دەوڵەتی عوسمانیان کردە کەلەگای ناوچەکە.
لەو یادەدا ئەمڕۆ
لە لۆزان و هەمان ئەو هۆڵەی رێکەوتنامەکەی لێ واژۆکراوە بە دەستپێشخەری کۆنگرەی نەتەوەی
کوردستان کۆنفراسێک بەڕێوەدەجێت.
گرنگترین بەندەكانی
ناو رێكەوتنامەی لۆزان:
1- هەڵوەشاندنەوەی رێكەوتنامەس سیڤەر 1920
2-دامەزراندنی كۆماری توركیا و هەڵوەشاندنەوەی خەلافەتی عوسمانی
3-دانانی چەند مەرج و یاسایەك بۆ ئیقامە و بازرگانی و دادەوەری لە
توركیا
4- رێكخستنی بەدەرە ئاویەكانی بسفۆر و دردنیل لە رووی كەشتیەوانی
5-دەستهەلگرتنی توركیا لە قوبرس و لیبیا و میسر و سودان و عێراق و
شام داننان پێیان وەك وڵاتی سەربەخۆ
6- دارشتنەوەی سنووری نێوان یۆنان و بەلغاریا لەگەڵ توركیای نوێ
7- پێداچوونەوە بە سنوری دەوڵەتی عوسمانی هەڵوەشاوە
8- سازشكردنی دەوڵەتی عوسمانی هەڵوەشاوە لە مافەكانی لە میسۆ و
سودان
رێكەوتنامەی سیڤەر
هەمان مافی بە گەلی كوردستان دابوو كە وەك ئەو دەوڵەتانەی لە خەلافەتی عوسمانی جیابوونەوە
تا كوردستانیش ببێتە دەوڵەت بەڵام مخابن رێكەوتنامەی شومی لۆزان لە یەكەم خاڵی رێكەوتنامەی
سیڤەری هەڵوەشاندەوە و خەونی گەلی كوردی بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆیی خۆی لەبار
برد.