کەشی رۆژی هەینی بۆ چوونە دەرەوە گونجاوە
11:54 - 09/01/2025
زەمەن _ هەرێمی کوردستان
کەشناسی رایگەیاند: ڕۆژی هەینی ئاسمان ساماڵ دەبێت , لە هەندێ شوێن پەڵە هەور دەبێت و کەشەکە گونجاوە بۆ چوونە دەرەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم کەشی ٤٨ کاتژمێری بلاوکردووەتەوە و ڕایگەیاند: ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.
هەروەها لەبارەی کەشی سبەی هەینی کەشناسی هەرێم ئاماژەی بەوەداوە، ئاسمان ساماڵ دەبێت , لە هەندێ شوێن پەڵە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما /کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ و کەش سەقامگیر دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 19 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 16 پلەى سیلیزى
دهۆک : 18 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 21 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 16 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 19 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 24 پلەى سیلیزى