عێراق درۆن دەکڕێت
07:20 - 09/01/2025
زەمەن - عێراقى
وەزیرى ناوخۆى عێراق رایگەیاند، گرێبەستێک بۆ کڕینى درۆن واژۆ دەکەنن دەشڵێت، سەرکەوتووبوون لە رێگریکردن لە پێشێلکارییەکان بۆسەر بۆرییەکانى نەوت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، عەبدولئەمیر شمەرى، وەزیرى ناوخۆى عێراق لە ئاهەنگى یادى 103 ساڵەى دامەزراندنى پۆلیس کە لە بەغدا بەڕێوەچوو رایگەیاند، وەزارەتى ناوخۆ لە سەروبەندى واژۆکردنى گرێبەستێکە لەگەڵ دەستەى پیشەسازیى جەنگى بۆ کڕینى درۆن.
ئاماژەى بەوەدا کە دۆسیەى ئەمنى حەوت پارێزگایان لە وەزارەتى بەرگریى وەرگرتووە و رادەستکردنى دۆسیەى ئەمنى پارێزگاکانى دیکەش یەک لە دواى یەک دەکرێن.